خەندان سپۆرت
لە چوارچێوەی یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئاسیا و لە قۆناغی كۆمەڵەكاندا و لە یاریی دەستپێكی ئەو پاڵەوانێتێیە، هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق و ئۆڵۆمپی ئوسترالیا روبەروی یەكتر بونەوە.
لە یەكەمین یاریدا هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق بەرامبەر ئوسترالیا یاریی كرد و نیوەی یەكەمی یارییەكەشیان بە بێ گۆڵ، بەڵام لە نیوەی دوەم و لە خولەكی 62 رینۆبیسكۆبۆ بە لێدانێكی راستەوخۆ گۆڵێكی نایابی تۆماركرد، بەڵام لە خولەكی 77ی یارییەكەدا محمد قاسم گۆڵی بەرامبەری بۆ عێراق تۆماركردەوە.
سەرئەنجام یارییەكەش بە گۆڵیك بۆ هەردولا كۆتایی هات و هەردو هەڵبژاردەش بونە خاوەنی تەنها یەك خاڵ.
یارییەكانی ئەم پاڵەوانێتیە لە وڵاتای تایلاند بەڕێوە دەچێت و عێراق لەگەڵ ئوسترالیا و تایلاند و بەحرەین لە یەك كۆمەڵەدا.