ئەنجامی تیروپشكی وڵاتانی كیشوەری ئاسیا

04:59 - 17/07/2019

7349جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە بارەگاى یەکێتى تۆپى پێى ئاسیا لە کوالالامپۆرى پایتەختى مالیزیا، تیروپشکى جامى جیهانى 2022ى قەتەر و جامى ئاسیاى 2023 ڕاکێشرا و 40 هەڵبژاردە بەسەر هەشت کۆمەڵەى پێنج تیپیدا دابەشکران.

عێراق، کە لە ئاستى دووەمى هەڵبژاردەکاندا دانرابو بۆەیە سەرەوەی كۆمەڵە بەر ئەو هەڵبژاردەیە نەكەوت، هەڵبژاردەی عێراق کەوتە کۆمەڵەى سێیەمەوە لەگەڵ هەڵبژاردەکانى ئێران و بەحرەین و هۆنگ کۆنگ و کەمبۆدیا.

کێبڕکێکانى ئەم قۆناغە لە نێوان پێنجى ئەیلولى 2019 و نۆى حوزەیرانى 2020دا بەڕێوەدەچن.

لە هەر کۆمەڵەیەک یەکەمەکە لەگەڵ چوار باشترین هەڵبژاردەى پلەکانى دووەم، کە 12 هەڵبژاردە دەکات، ڕاستەوخۆ سەرکەوتن بۆ جامى ئاسیاى 2023 بەدەستدەهێنن، بەڵام بۆ مۆندیالى 2022 بەشدارى لە قۆناغى کۆتایى پاڵاوتنەکان دەکەن، كە تێیدا قەتەر لە دەرەوەی ململانێكان دەبێت چونكە مۆندیال لە وڵاتەكەیدا بەرێوەدەچێت.

24 هەڵبژاردەکەى دیكە دەچنە قۆناغێکى دیكەی پاڵاوتنەکانى ئاسیاوە، بۆ کێبڕکێکردن لەسەر کورسیەکانى دیكەی پاڵەوانێتییەکە.