خهندان سپۆرت
هێرشبەرێکى هەڵبژاردەى عێراق لە کاتى بەشداریکردنى لە جامى نەتەوەکانى ئاسیا ساختەکارییەکى گەورەى ئەنجامداوەو ئەگەرى هەیە بەو هۆیەشەوە سزایەکى قورسی بەسەردا بسەپێنرێت.
وێبسایتی سپۆرتسكیدای جیھانیی لەبابەتێكدا بەووردی ئاماژەی بەفێڵەكانی ئەو یاریزانە كردووە كەلەكاتی جامی ئاسیادا بە موھەنەد عەلی كەوتە بەرچاوی ھەمووان، بەڵام ئەویاریزانە ناوی ڕاستەقینەی حەسەن عەلییە و لەدایكبووی ساڵى 1997 و براکەى لەدایكبووی 2000 و ناوى موهەند عەلیە.
واتە ژمارە 10 عێراق کە ناوی حەسەنە پاسپۆرتی براكەی بەكارھێناوە لەو كاتەوەی بەشداریی جامی ئاسیای خوار 14ساڵی پێكردووە بۆ جامی ئاسیاش بەكاریھێناوە وەك یاریزانێكی 18ساڵ خۆی ناساندووە.
بەهۆى ئەم کارەشەوە ژمارە 10ى هێرشبەرى هەڵبژاردەى عێراق کە بە موهەند عەلى ناسراوە ناوى ڕاستەقینەى حەسەن عەلی و ئەگەرى زۆرە بەهۆى ئەم ساختەکاریەشیەوە سزایەکى توندى بەسەردا بسەپێنرێت.