خهندان سپۆرت
لەیارییەکانى جامى نەتەوەکانى ئاسیا و لە یاریی کۆتایی ئەو پاڵەوانێتیەدا هەڵبژاردەى قەرتەر ڕوبەروى هەڵبژاردەى ژاپۆن بۆوە.
هەر لەسەرەتایی یارییەکەوە قەتەر بە ئاستێکى بەرز دەرکەوت و لە خولەکى 12ى یارییەکەدا موعز عەلى بە شێوازێکى جوان گۆڵى یەکەمى بۆ قەتەرەییەکان تۆمار کرد، لەخولەکى 27ى یارییەکەدا عبدول عەزیز حاتەم گۆڵى دووەمى بۆ عەنابى تۆمار کردوو نیوەى یەکەمی یارییەکەش بەو ئەنجامەو بە دوو گۆڵى بێ وەڵام لەبەرژەوەندى قەتەرییەکان کۆتاییهات.
لەنیوەى دووەمدا ژاپۆنییەکان فشارێکى زۆریان خستە سەر گۆڵى قەتەر و لە خولەکى 69ى یارییەکەدا تاکۆمى مینامینۆ گۆڵێکی بۆ ژاپۆنییەکان تۆمار کرد، بەڵام ئەم گۆڵە کاریگەرى دروست نەکردو لە خولەکى 83 ئەکرەم عەفیف گۆڵى سێیەمى بە لێدانى سزا بۆ قەتەرییەکان تۆمار کردو یارییەکەشیان بە ئەنجامى (3-1) گۆڵ بردەوە.
بەم بردنەوەیەش هەڵبژاردەى قەتەر بۆ یەکەم جار لە میژووى خۆیدا نازناوى جامى نەتەوەکانى ئاسیاى بە دەستهێنا.