خەندان سپۆرت
حکومەتى ئیماڕات کە لە ووڵاتەکەى یارییەکانى جامى نەتەوەکانى ئاسیا بەڕێوە دەچێت و لە پێناو ئامادەبونى زۆرترین هاندەر لەیاریی ئەمڕۆى هەڵبژاردەکەى بڕیارێکى جیاواز دەردەکات بۆ ئیماڕاتییەکان.
حکومەت بڕیاریداوە کە ئەمڕۆ لەسەرجەم دام و دەزگاکانى ووڵات دوو کاتژمێر بەر لە تەواو بونى دەوامى فەرمى سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایان و مووچە خۆرانى دوڵەت دەتوانن شوێنى کارەکەیان جێبهێڵێن بۆ ئەوەى بە شێوەیەکى ئاسایی بتوانن فریاى نێو یاریگا بکەن و بینەرى یاریی هەڵبژاردەکەیان بن.
جگە لەوەش چەندین شاشەى گەورە لە شوێنە گشتیەکانى ئەبو زەبی دادەنرێت، بۆ ئەوەى ئەو هاوڵاتیانەى ناچنە یاریگاوە لە ڕێگەى ئەو شاشانەوە بینەرى یارییەکە بن.
بڕیارە لە یارییەکانى جامى ئاسیا و لە قۆناغى پێش کۆتایی ئەو پاڵەوانێتیە ئێوارەى ئەمڕۆ هەڵبژاردەى ئیماڕات ڕوبەڕوى هەڵبژاردەى قەتەر ببێتەوە.