کاردانەوەى کیرۆش دواى دۆڕانى ئێران

12:58 - 29/01/2019

6430جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان سپۆرت

 

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئێران کارلۆس کیرۆشى پورتوگالى دەستی لە کاری ڕاهێنەرایەتی کردنى هەڵبژاردەی ئێران کێشایەوە.

دواى ماڵئاوى کردنى هەڵبژاردەى ئێران لە جامى نەتەوەکانى ئاسیادا، ڕاهێنەرى ئەو هەڵبژاردەیە بە فەرمى بڕیاریدا دەست لە مەشق و ڕاهێنانى هەڵبژاردەى ئێران هەڵبگرێت و چیدى ڕاهێنەرایەتى ئەو هەڵبژاردەیە نەکات.

کیرۆش ووتى.. باشترین شت لە ئێستادا ئەوەیە کە واز بێنم و دەمەوێت بڵێم کە ئیتر ئەمە کۆتاییە،  شانازی دەکەم کە لە ماوەی رابردوودا ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئێرانم کردوە و شانازیش بە هەموو ئەنجامەکانمەوە دەکەم، کارى باشمان کردو هیواى سەرکەوتن بۆ ئەو هەڵبژاردەیە دەخوازم لەداهاتوودا.