خەندان لایف
ژێر چاو شوێنێنی ناسك و هەستیارە و دەبێت وریای ئەو بەرهەمانە بیت كە بەكاریاندەهێنیت بۆی، چونكە زو كاریگەری لەسەر دروستدەكەن، رەنگە زیانی پێبگەیەنن.
باشترە هیچ كاتێك ئەم بەرهەمانە بۆ ژێر چاوت بەكارنەهێنیت.
1. ئەو بەرهەمانەی كحولیان تێدایە
كحول لە بەشێكی زۆری بەرهەمە جوانكارییەكاندا هەیە، كە دەبێتە هۆی وشكیی پێست، باشترە هیچ كاتێك ئەو بەرهەمانە بۆ ژێر چاوت بەكارنەهێنیت.
2. بۆنی دەستكرد
خۆت بەدوربگرە لەو بەرهەمانەی كە بۆنی دەستكردیان تێدایە بۆ بۆن خۆشكردنی بەرهەمەكە، چونكە پێستی ژێر چاو زیاتر هەستیار دەكات.
3. ئەسید
ئەو بەرهەمانەی رێژەیەكی زۆر لە ترشییان تێدایە لێی دوربكەوەرەوە، چونكە پێست وشك دەكەنەوە.
4. زەیت
بەكارهێنانی زەیت بۆ پست، دەبێتە هۆی داخستنی كونیلەكان، رێگری دەكات لە هەناسەدانی پێست، باشترە بەكارینەهێنیت.