خەندان لایف
بە پێی زیادبونی تەمەن پێست جوانی و گەنجییەكەی لەدەست دەدات و چرچ دەبێت، بەتایبەتیش پێستی مل، ئەمەش رەنگە هەندێك كات كاریگەری لەسەر دەرونی خانمان دروستبكات، بە چەند رێگەیەك دەتوانیت پێستی ملت توند بكەیتەوە.
1. مەساجكردنی مل رێگەیەكی كاریگەرە بۆ گەنجمانەوەی پێست و رێگری لە دەركەوتنی نیشانەكانی پیری، مەساجكردنێكی گەرم یارمەتی زیاتر بەرهەمهێنانی كۆلاجینی پێست دەدات، دەتوانیت بە كرێم یان زەیت مەساجی بكەیت.
2. وەرزشی مل ئەنجامبدە، چونكە تا ملت زیاتر بجوڵێنیت، زیاتر پێستی توند دەبێتەوە.
3. با خواردنی رۆژانەت تەندروست بێت، چونكە خواردن كاریگەری راستەوخۆی هەیە لەسەر پێست، هەروەها وریای كێشی جەستەت بە زیاد دەكات، چونكە پێستت دەكشێت.
4. رێژەیەكی زۆر لە ئاو بخۆرەوە، تا زیاتر پێستت شێداربێت، زیاتر پێستی ملت توند دەبێت.
5. ماسك بۆ ملت دروستبكە، لە پێكهاتەی سروشتی، یان ماسكی مۆز، هۆكارە بۆ مانەوەی پێست بە گەنجی.