خەندان لایف
یەكەمین ترایلەری فیلمی سینەمایی كوردی "ئالودە" بڵاوبوەوە و لە مانگی داهاتودا نمایشدەكرێت.
فیلمی ئالودە، كە لە نوسین و دەرهێنانی سیروان محەمەدە، یەكەمین ترایلەری فیلمەكە بڵابوەوە و بڕیارە لە 13ی ئۆكتۆبەر لەسەر شاشەی سینەماكانی كوردستان بۆ یەكەمینجار نمایشبكرێت.
ئەم فیلمە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوەوە دەست بە ئامادەكردنی كراوە و لە سەرەتای ئەمساڵ كاری وێنەگرتنی بۆ ئەنجامدرا، زۆرترین دیمەنەكانی لە شاری سلێمانی بەرهەمهاتوە.
ئەم فیلمە لە نواندنی ئەكتەران، شوان عەتوف، بەیان عوسمان، پێشڕەو حسێن، هەردی سەلامی، كاردۆ عەزیز، زمناكۆ كەریم، ڤانیا سالار، روناك دڵپاك، رۆژە فایەق، ئەژدەر سازگار و ئەلین سالارە.