خەندان لایف
بیستەكانی تەمەن، بەو تەمەنە ناسراوە كە تێیدا خۆت دەناسیت و بڕیار دەكەیت، چ كارێك بكەیت، چۆن بژیت، لە كوێ بژیت، لەگەڵ كێ بیت، كێ لە چواردەوری خۆت نەهێڵیت و متمانە بە كێ بكەیت، پێش ئەوەی ئەم تەمەنەت بڕوات، هەندێك وانەی گرنگی ژیان هەیە باشترە سەرەتا بیزانیت، پێش ئەوەی ژیان بە خۆتی ئەزمون بكات.
1. خەڵكی هەمیشە لە ئاستی چاوەڕوانی تۆدا نابن، هەمیشە لە پشتت نابن، تەنانەت زۆر كات دەكرێت لە پستەوە زیانت پێبگەیەنن، هەربۆیە بە روكەش و بە خێرایی بڕیار لەسەر كەسانی دیكە مەدە.
2. ئازارەكانت بۆ هەمیشە نامێننەوە، رەنگە ئێستا بە كاتێكی سەختدا تێپەڕیت، بەڵام كات چارەسەری دەكات و رەنگە پاش ماوەیەكی دیكە پێبكەنیت بەو ئازارانەی ئێستات.
3. خۆبەراوردكردن دزی خۆشییەكانتە، هیچ كاتێك مهڵێ، "بۆ سەركەوتو نیم، بۆ لاواز نیم، بۆ جوان نیم، بۆ دەستكەوتم نییە وەكو كەسانی دیكە"، ئەمە واتلێدەكات بەردەوام هەست بە دڵتەنگی بكەیت.
4. دایك و باوكت وەكو منداڵی هەمو خولەكێك نابن بە رزگاركەرت، ئەم قۆناغەی ژیان پێویستی بەوەیە خۆت لەسەر پێی خۆت بوەستیت.
5. تەندروستی باش گەورەترین سامانە، هەربۆیە بایەخی پێبدە، كاتێك لە دەستت دەچێت دەزانیت چ شتێكی بە بەهات لەدەستداوە.
6. خێزان باشترین كەسە لە چواردەورت، پەیوەندی خێزانییت بە پتەوی بهێڵەرەوە.
7. ناتوانیت هەموان رازی بكەیت لە خۆت و ئەو شتە مەحاڵە، هەربۆیە هەوڵی رازیكردنی خۆت بدە.
8. هۆشیاریی خۆت یارمەتی بەرەوپێش چونت دەدات، هەربۆیە هەوڵی بەرزكردنەوەی ئاستی رۆشنبیریت بدە.
9. بونی هاوڕێ پێویستییەكی گرنگە لە ژیانت، بەڵام پەلەی دۆزینەوەی مەكە بۆئەوەی كەسی هەڵە هەڵنەبژێریت.
10. شتێك بونی نییە بەناوی بەخت، تۆ خۆت بەختی خۆت دروستدەكەیت و هەر شتێك كە رودەدات بۆ هۆكارێك رۆدەدات، هەربۆیە بەناوی ئەوەی "بەختم نییە" واز لە هەمو شتێك مەهێنە.