خەندان لایف
زۆر له دایکان وباوکان به‌رده‌وام ده‌ڵێن، به‌رگری (مه‌ناعه)ی مناڵه‌که‌م که‌مه زو زو نه‌خۆش ده‌که‌وێت و دره‌نگ چاک ده‌بێته‌وه؛ بۆ به‌هێزکردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری مناڵان و پاراستنی له نه‌خۆشی، دكتۆر كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك گرنگترین ڕێنمیایی پزیشکی و باشترین جۆره‌کانی خۆراک ده‌خاته‌ڕو.
باشترین جۆره‌کانی خۆراک:
سیستمی خۆراک ته‌ندروست پێویسته هه‌مو پێکهاتوه گرنگه‌کانی تێدابێت له پڕۆتین، کاربۆهیدرات، چه‌وریه به‌سود، ڤیتامین، کانزا، ڕیشاڵ و مادده دژه ئۆکسانه‌کان، به‌ڵام هه‌ندێک جۆریان ڕۆڵێکی گرنگتریان هه‌یه که ئه‌مانه‌ن:
1. ئۆمێگا-3: ماسی سه‌لەمون، سه‌ردینة چه‌ره‌سة گوێزة ده‌نکی که‌تان و زه‌یتی زیتون.
2. زینک: گۆشت و جگه‌ر و هێلکه و دانه‌وێڵه ته‌واوه‌کان.
3. مادده‌ی بایۆڤلاڤینۆید: هه‌نار، پیازی سور، شوتی، شاتو، میوه مزره‌مه‌نیه‌کان و بیبه‌ر.
4. ڤیتامین A: جگه‌ر، میوه، سه‌وزه‌ی ڕه‌نگ پڕته‌قاڵی و زه‌رد، وه‌ک گێزه‌ر، پڕته‌قاڵ، کاڵه‌ک، هه‌رمێ، هه‌ڵوژه‌ی زه‌رد، گۆیژ، هه‌نجیر.
5. ڤیتامین B2: جگه‌ر، سه‌وزه گه‌ڵا تۆخه‌کان و دانه‌وێڵه ته‌واوه‌کان.
6. ڤیتامین B6: گۆشت، زه‌ردێنه‌ی هێلکه، مۆز، پاقله‌مه‌نیه‌کان و دانه‌وێڵه ته‌واوه‌کان.
7. ڤیتامین C: میوه مزره‌مه‌نیه‌کان، شلیک، کاڵه‌ک، بیبه‌ری سه‌وز.
8. ڤیتامین E: زه‌یتی زه‌یتون، گوڵه‌به‌رۆژه، چه‌ره‌س، سه‌وزه گه‌ڵا تۆخه‌کان و دانه‌وێڵه ته‌واوه‌کان.
9. ڤیتامین D: شیر، ماسی سه‌لەمون، تونه‌ی سور، زه‌ردێنه‌ی هێلکە، په‌نیر، جگه‌ری مانگا و مه‌ڕ، به‌ڵام چونه به‌ر هه‌تاو گرنگترین سه‌رچاوه‌یه ڕۆژانه (یەک كاتژمێر) له نێوان (10) به‌یانی بۆ (4) عه‌سر.