خەندان لایف
كرانەوەی كونیلەكانی روخسار، یەكێكە لە گرفتەكانی خانمان و بێزاركەرە بۆیان، رەنگە رێگەی جیاواز بەكاربهێنن بۆ چارەسەركردنی، بەڵام سێ رێنمایی یارمەتیدەرە بۆ بچوككردنەوەی كونیلەكان، دەتوانیت سودیان لێوەربگریت.
1. ئەو بەرهەمانەی هەڵیاندەبژێریت بۆ پێست، پێویستە زەیتیان تێدا نەبێت، ئیتر ماكیاژ بێت، یان ئەو بەرهەمانەی بۆ رۆتینی رۆژانەت بەكاریان دەهێنیت، بەتایبەتی ئەگەر پێستت چەورە بەكاریمەهێنە، چونكە كونیلەكان دەكاتەوە.
2. بەردەوام پێستت شێداربكەرەوە، بەتایبەتی دوای شتنی روخسارت، بەمشێوەیە رێگری دەكەیت لە كردنەوەی كونیلەكان و كەمدەبنەوە.
3. بەردەوام پێستت بە خاوێنی رابگرە، رۆژانە دوجار بیشۆ، ئاوی شلەتێن بەكاربهێنە، پاشان بە خاولییەكی خاوێن روخسارت خاوێن بكەرەوە.