بۆچی نابێت هەستی خۆشەویستی بشاریتەوە؟

01:43 - 18/09/2023

2127جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

رەنگە بەشێكی زۆر لە خەڵك ئەو ئەزمونەیان كردبێت كە هەستی خۆشەویستییان شاردوەتەوە و بە هۆكاری ترس، رەتكردنەوە، دودڵی یان متمانەبەخۆنەبون هەستەكانیان دەرنەخستوە بۆ ئەو كەسەی خۆشیان دەوێت، بەڵام شاردنەوەی ئەم هەستە لە سودی تۆدا نییە.

بە پێی هەواڵێكی healthline، شاردنەوەی هەستەكان، بەتایبەتیش هەستی خۆشەویستی، زیانی دەبێت لە چەند رویەكەوە:

1. زیان بە دەرون دەگەیەنێت
شاردنەوەی هەستی خۆشەویستی، وادەكات بەردەوام بیر لە بەرامبەرەكەت بكەیتەوە و لۆمەی خۆت بكەیت كە بۆ ئەو هەنگاوە نانێیت، ئەمەش توشی فشاری دەرونی و دڵەڕاوكێت دەكات.

2. دەبێتە هۆی مردنی پێشتوەخت
توێژینەوەیەك، كە بۆ ماوەی 12 ساڵ بەردەوام بوە، دەركەوتوە شاردنەوەی هەستەكان مەترسییە بۆ توشبون بە شەكرە، كێشەی سیستمی خەو، بەرزی فشاری خوێن و كێشەی دڵ، ئەمەش كاریگەری لەسەر تەمەندرێژی دروستدەكات.

3. پەشیمانی لەدوا دێت
ئەو كەسانەی هەستەكانیان دەشارنەوە، لە كۆتاییدا پەشیمان دەبنەوە لەوەی لە كاتی خۆیدا خۆشەویستی خۆیان نیشان نەداوە.

4. كاریگەری لەسەر پەیوەندییەكانی داهاتوت دروستدەكات
دەربڕینی هەستی خۆشەویستی بوێری دەوێت، ئەگەر ئەم هەنگاوە لە سەرەتاوە نەنێیت، بەردەوام لەوە دەترسیت هەستەكان دەربخەیت.