هۆكار و چارەسەری هەستكردن بە سەرما لە خانمانی دوگیاندا

12:22 - 18/09/2023

853جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

بەشێكی زۆر لەو خانمانەی دوگیانن هەست بە سەرما دەكەن، ئەمەش سترێسان زیاد دەكات كە دەترسن هۆكارەكە بونی كێشەیەكبێت لە كۆرپەلەكانیان، یان هەر كێشەیەكی دیكەی تەندروستی بێت، لێردا باس لە هۆكار و چارەسەری ئەم حاڵەتە دەكەین.

هۆكارەكانی:
1. بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش، رەنگە لەگەڵیشیدا هەست بە ئازاری لەش یان سەرما بكەن، ئەگەر درێژەی خایاند باشترە سەردانی پزیشك بكەن.

2. بونی گرفت لە غوددەكان كاتێك رژێنەكان هۆڕمۆنی پێویست دەرنادەن، كەسەكە هەست بە سەرما و شەكەتی دەكات، وە رەنگە بێ هێز بێت، یانیش گرژی ماسولكەكانی هەبێت.

3. هەستكردن بە نا ئاسودەیی لە شەوان،  یان عارەقكردنەوەی شەوانە، كە وادەكات بۆ ماوەیەكی زۆر هەست بە سەرما بكەیت.

چارەسەركردنی:
باشتروایە سەرەتا راوێژ بكەیت بە پزیشك، ئەگەر پێی وتیت كە كێشەی تەندروستیت نییە، ئەم رێنماییانە پەیڕەو بكە:

1. جلێكی ئاسودە و گەرم بپۆشە.

2. بەهیچ شێوەیەك بە ئاوی زۆر گەرم خۆت مەشۆ، چونكە سەلامەت نییە بۆ خانمانی دوگیان.

3. ماڵەكەت بە باشی گەرم بكە، بەتایبەتی لە وەرزی زستان.

4. دوربكەوەرە لە كەسانی نەخۆش و ئەو كەسانەی توشی پەتای وەرزی دەبن.

5. لە ژورێكی فێنك بخەوە بۆئەوەی عارەق نەكەیتەوە.

6. پشكنینی خوێن ئەنجامبدە بۆ دڵنیابونەوە لە غوددەكان.