نیشانەكانی توشبون بە شێرپەنجەی چاو

11:36 - 18/09/2023

3534جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

شێرپەنجەی چاو یەكێكە لە جۆرە دەگمەنەكانی شێرپەنجە، بەڵام زو هەستكردن پێی و زو دەستنیشانكردنی هۆكارە بۆ زو چارەسەركردن و چاكبونەوەی، چەند نیشانەیەك لە كەسی توشبو دەردەكەوێت.

1. گۆڕانكاری لە قەبارە و شێوەی چاو دروستدەبێت، وەكو ئەوەی توشی ئاوسان دەبێت.

2. گۆڕانكاری لە بینایی چاو رودەدات، وەكو ئەوەی بینایی چاو لاواز دەبێت، یان لێڵ دەبێت.

3. لە كاتی بینینی شتەكان هەست دەكەیت پەڵەیان لەسەرە، یانیش سێبەریان دەبینیت.

4. پەڵە لەناو چاو دروستدەبێت، وەكو پەڵەی خوێن.

5. ئازارێكی زۆر لەناو چاودا دروستدەبێت، وە توشی خرو یان سوربونەوە دێت.
\