شێوازی دروستكردنی كرێپ لە ماڵەوە

11:10 - 18/09/2023

900جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پێداویستییەكان:

1 كوپ ئارد 
2 هێلكە
نیو كوپ شیر
نیو كوپ ئاو
كەمێك خوێ
دو كەوچك كەرەی تواوە

شێوازی دروستكردنی:
- هێلكە و ئاردەكە پێكەوە تێكەڵ بكە، پاشان شیر و ئاوەكە پێكەوە تێكەڵ بكە، خوێ و كەرەكەی بۆ زیاد بكە و هەمویان بكە بە گیراوەیەكی شل.
- تاوەكە بكەرە سەر ئاگرێكی هێواش و زەیتی تێبكە، چاوەڕێبكە گەرم بێت.
- پاشان بۆ هەر كرێپێك نیو كوپ لەو گیراوەیە بەكاربهێنە كە ئامادەتكردوە.
- نیو كوپ لەو گیراوەیە بكەرە ناو تاوەكە، پاشان تاوەكە بە شێوەی بازنەیی بجوڵێنە بۆئەوەی بڵاوبێتەوە بە یەكسانی.
- پاش ئەوەی دیوێكی برژا، بە كەوچكێك هەڵیگێرەوە تا دیوەكەی دیكەی دەبرژێت.
- دواتر قاوە، میوە، بسكیت، یان هەر شتێكی تێبكە كە خۆت ئارەزوت لێێەتی و پێشكەشی بكە بە گەرمی.