رەحمە ریاز بیركردنەوەی لەبارەی خۆشەویستی دەكات بە كلیپ

03:18 - 17/09/2023

1711جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هونەرمەندی عێراقی، رەحمە ریاز نوێترین بەرهەمی بەناوی "حلو هالشعور" بڵاوكردەوە و لە ترێنددایە.

رەحمە ریاز لە كەناڵی فەرمی خۆی لە یوتیوب كلیپی "حلو هالشعور"ی بڵاوكردەوە، كە لەبارەی واتای خۆشەویستییە و كلیپەكەشی رەنگدانەوەی هەمان گۆرانییە كە لەلایەن ریشا ساركیس كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامدراوە.

ئەم بەرهەمەی رەحمە، لە پلەی دوەمی ترێنددایە و لە ماوەی 24 كاتژمێرێكدا، 250 هەزار بینەری تەنها لە یوتیوب تێپەڕاندوە.

رەحمە ریاز لەدایكبونی ساڵی 1987ی عێراقە، یەکێک بو لە بەشداربوە سەرکەوتوەکانی ستار ئەکادیمی، چەند بەرهەمێكی هونەری هەیە، خاوەنی بینەر و گوێگرێکی زۆرە لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.