خەندان لایف
ئازاری پشت یه‌کێکه له به‌ربڵاوترین کێشه ته‌ندروستیه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی وه‌ک پێویست زانیاری ته‌واویان نییه ده‌رباره‌ی هۆکاره‌کانی پشت ئێشه و شێوازی ده‌ست نیشانکردنی نه‌خۆشیه‌کانی ئازاری پشت و ڕێگاچاره‌کانی، دكتۆر هه‌ڤین که‌مال شاه محەمەد، پسپۆڕی بێھۆشکاری و ئازارشکاندن هۆكارەكانی پشت ئێشەی خستوەتەڕو.
سه‌ره‌تا بۆ زانینی هۆکاره‌کانی پشت ئێشه پێویسته بزانین که پێکهاتوه‌کانی پشتی مرۆڤ ئه‌مانه‌ن:
1. ڕه‌گی ده‌ماره‌کان که به ناو بڕبڕه‌کانی پشت دا ده‌ڕوات بۆ هه‌ردو قاچ.
2. ئه‌و ده‌ماره بچوکانه‌ی تایبه‌تن به بڕبڕه‌کانی پشت خۆی.
3. ماسولکه‌کانی پشت.
5. دیسکی نێوان بڕبڕه‌کانی پشت.
6. بڕبڕه‌کانی پشت و جومگه‌کانی نێوان بڕبڕه‌کان و به‌سته‌ره ڕیشاڵه‌کانیان.
هه‌ر کێشه‌یه‌ک هه‌بێت له یه‌کێک یان زیاتر له‌م پێکهاتوانه ئه‌وا ئازاری پشت دروست ده‌کات.
گرنگترین هۆکاره‌کانی پشت ئێشه:
1. پچڕانی ماسولکه‌کان یان گرژبون و ماندوبونی ماسولکه‌کان و بەستەرەکانی پشت:
ئه‌مه باوترین هۆکاری ئازاری پشته، هه‌رچه‌نده ماسولکه‌کانی پشت زۆر به‌هێزن و قه‌باره‌یان گه‌وره‌یه به‌ڵام پچڕانی چه‌ند ڕیشاڵێکی ئه‌م ماسولکانه ئازارێکی زۆر دروست ده‌کات و ڕوده‌دات له کاتی:
ـ به‌رزکردنه‌وه‌ی شتی قورس به شێوه‌ی هه‌ڵه.
- جوڵه‌ی کت‌وپڕ له کاتی وه‌رزش پێش ئیحماکردن و گەرمبوونی پێویست.
- پچڕانی ماسولکه‌کان، بۆریه بچوکه‌کانی خوێنی ناو ماسولکه‌کان ده‌ته‌قێت و به هێواشی خوێن کۆده‌بێته‌وه و ماسولکه‌ه ده‌ئاوسێت و گرژ دەبێت، بۆیه زۆربه‌ی که‌سه‌کان پاش چه‌ند كاتژمێرێك ئیتر هه‌ست به ئازار ده‌که‌ن.
ـ ئه‌م جۆره ئازاری ڕه‌نگه زۆر بێت به‌ڵام له ماوه‌ی دو ڕۆژ بۆ دو هه‌فته چاک ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری گونجاو وه‌ربگرێت.
2. ئینزلاقی فه‌قه‌رات یاخود خزانی دیسکی نێوان بڕبڕه‌کانی پشت:
مه‌به‌ست له تێکشانی دیواری ئەو دیسكەیه که لە نێوان هەر دو بڕبڕەیەكی پشتدا هەیە و دواتر ئه‌و مادده جیلاتینه‌یی که له ناو دیسکه‌که هه‌یه دێته ده‌ر و له ئەنجامدا فشار دەخاتەسەر دڕكەپەتك یان دەمارەكانی ناو بربرەکانی پشت و کەپێیدا دەڕوات.
3. پیربون و وشکبونەوەی بڕبڕە و دیسکەکان: لەکاتی لەدایکبوندا دیسکەکان ڕێژەیەکی زۆر ئاویان تیادایە، لەگەڵ ھەڵکشانی تەمەن دیسکەکان وشکدەبنەوە و توانای ھەڵگرتنی فشاریان نامێنێت، ئەمەش دەبێتە ھۆی دڕانی دیسکەکە و برینداربونی کەئەمەش ئازار دروستدەکات، ھەروەھا ھەندێک جار دەبێتە ھۆی داخزان.
4. بونی داخوران یاخود سەوەفان لەنێوان ئەو جومگانەی بڕبڕەکان دەبەستێت بەیەکەوە.
5. ناڕێکی لە قەوسی و لاری بڕبڕەکاندا.
6. ئێسکە نەرمە.
7. شکان و درزبردنی بڕبڕەکان، یاخود پێکان بۆ پشت.
8. تەسکبونەوەی ئەو کەناڵەی دڕکە پەتکی پیادا دەڕوات، کەھەندێک جار زگماکە و ھەندێک جاریش بەھۆی خزانی دیسکەوە ڕودەدات.
9. ھەوکردن و داخورانی جومگەی نێوان ئێسکی حەوز و سمتەجوڵە.
10. بونی كێشەیەكی زگماکی لەپشتدا.
11. کێشەکانی گورچیلە.
ھەندێک ھۆکاری دەگمەن بۆ پشت ئێشە:
- ھەوکردن: حاڵەتێکی دەگمەنە بەڵەم مەترسیدارە، کە ئێسکی بڕبڕەکان توشی ھەوکردن دەبن، لەوانەیە لە ئەنجامی نەشتەرگەرییەوە بێت، یاخود دەرزی یاخود لەڕێگای خوێنەوە، لەو کەسانەدا زیاتر ڕودەدات کە بەرگری لەشیان لاوازە.
- بونی گرێی شێرپەنجەیی لەناو یاخود لەدەوری دڕکەپەتک، یاخود بڵاوبونەوەی شێرپەنجەکە لەشوێنە سەرەکییەکەیەوە وەک شێرپەنجەی مەمک، پرۆستات، میزەڵدان بۆ ئێسکی پشت و بڕبڕەکان.
- نەخۆشییە ئەوتۆئیمیونەکان: واتە کاتێک کۆئەندامی بەرگری لەش دژەتەن دروست دەکات لە دژی خانەکانی کەسەکە وەکو ھەندێک نەخۆشی وەکو؛ تەشەموعی بڕبڕەکان، نەخۆشی لوپەس، فایبرۆمایەڵجیا، ڕۆماتیزمی جومگەکان.