بلوزێكی شازادە دایانا بە نرخی 1.14 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت

02:14 - 17/09/2023

1067جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

بلوزێكی شازادە دایانا لە زیادكردنێكی ئاشكرا بە نرخی 1.14 ملیۆن دۆلار لە نیویۆرك فرۆشرا و ژمارەی پێوانەیی شكاند.


بلوزێكی شازادە دایانا، كە لە ساڵی 1981 پۆشیبوی كاتێك تەمەنی تەنها 19 ساڵ بو، بۆ یەكەمینجار كرایە فڕۆشتنێكی ئاشكراوە لە نیویۆك، 14ی ئەم مانگە بە نرخی 1.14 ملیۆن دۆلار بە كڕیارێكی نەناسراو فرۆشرا، رەنگی بلوزەكە سورە و یەك مەڕی رەش لەناو كۆمەڵێك مەڕی سپی لەسەر بلوزەكەی هەیە.

هەندێك لە دیزاینەرەكان دەڵێن، "ئەو بلوزەی شازادە دایانا كە یەك مەڕی رەشی لەسەر بوە، بەو واتایە دێت كە ئەو ئاسودە نەبوە لەناو خێزانی شاهانەدا و خێزانی شاهانەش پەسەندیان نەكردوە".


فرۆشتنە ئاشكراكە، لە 7ی ئەم مانگە دەستی پێكرد و پێش رۆژی كۆتایی 120 هەزار دۆلاری پێدرا، تا 14ی مانگ زیادكردنەكە بەردەوام بو نرخەكەی ملیۆنێك دۆلاری تێپەڕاند.

لە سەرەتای ئەمساڵدا عەزییەكی مۆر، كە شازادە دایانا پۆشیبوی، لە زیادكردنێكی ئاشكرادا بە هەمانشێوە فرۆشرا و نرخی 604 هەزار و 800 دۆلاری پێدرا.