پرژە سەعدی كلیپێكی نوێ بڵاودەكاتەوە

01:28 - 17/09/2023

1014جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

كچە گۆرانیبێژ، پرژە سەعدی نوێترین بەرهەمی خۆی لە داهاتویەكی نزیكدا بڵاودەكاتەوە.

پرژە سەعدی لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بەشێك لە بەرهەمە نوێیەكەی بڵاوكردەوە كە لە ستۆدیۆ وتویەتی، بڕیارە لە داهاتویەكی نزیكدا بڵاویبكاتەوە.

پرژە یەكێكە لە گۆرانیبێژە نوێیەكان، لەگەڵ ئەوەی ماوەیەكی كەمە دەستی كردوە بە كاری هونەری بەڵام هەوادارێكی زۆری هەیە، خاوەنی  چەندین بەرهەمی تایبەت بە خۆیەتی.