هیو جاكمان و هاوسەرەكەی پاش 27 ساڵ لەیەكتر جیادەبنەوە

11:58 - 16/09/2023

1109جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هەردو هونەرمەندی ناودار، هیو جاكمان و هاوسەرەكەی، دیبۆرا لی فێرنس پاش 27 ساڵ لە ژیانی هاوسەرگیری، بڕیاری جیابونەوەیاندا و كۆتاییان بە پەیوەندییەكەیان هێنا.

ئەو دو هاوسەرە ئوستڕالیە، لە رێگەی گۆڤاری People بە هەوادارەكانیان رایگەیاند، "ئێمە بە نزیكی سێ دەیەمان پێكەوە بەسەر برد وەكو ژن و مێرد، لە هاوسەرگیرییەكی جوان و خۆشەویستیدا، خێزانەكەمان گۆڕانكاریان ئەنجامدا و بڕیاری جیابونەوەماندا".

هەروەها وتیشیان، "خێزانەمان بۆ ئێمە لە پێش هەمو شتێكەوە دەبێت، لێكتێگەیشتنمان بەرز دەنرخێنین و رێز لە تایبەتمەندیی خێزانەكەمان دەگرین".

ئەو دو هاوسەرە بۆ یەكەمینجار لە ساڵی 1995 لە زنجیرە تەلەفزیۆنیەكی ئوستڕاڵی یەكیان بینی و یەكتریان ناسی، بە زویی كەوتنە داوی خۆشەویستی یەكترەوە، چوار مانگ دواتر جاكمان داوای هاوسەرگیری لە لی كرد.

كەمتر لە یەك ساڵ، جاكمان و لی لە مانگی نیسانی 1996 ژیانی هاوسەرگیرییان پێكهێنا، پاش ساڵێكیش بون بە یەكێك لە خۆشەویستترین هاوسەرەكانی هۆڵیود. 

لە ساڵی 2000 ئەو دو هاوسەرە كوڕێكیان هەڵگرتەوە و بەخێویان كرد بەناوی ئۆسكار، لە ساڵی 2005 و پێنج ساڵ دواتر، بۆ جارێكی دیكە بون بە دایك و باوك و كچێكی دیكەیان هەڵگرتەوە بەناوی ئەیڤا.