تابلۆی خۆشەویستەكەی پیاكسۆ نرخی 120 ملیۆن دۆلار تێدەپەڕێنێت

10:48 - 14/09/2023

1430جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

یەكێك لە تابلۆ گرانبەهاكانی بەناونیشانی "Femme à la montre"، لە زیادكردنێكی ئاشكرادا دەفرۆشرێت و پێشبینی دەكرێت نرخەكەی 120 ملیۆن دۆلار تێپەڕێنێت.

لە مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵدا، پێشانگایەكی دو رۆژی بۆ نمایشكردن و فرۆشتنی كۆلێكشنیهونەرمەند، ئێمیلی فیشە لانداو بەڕێوەدەچێت، تێیدا تابلۆیەكی زەیتی هونەرمەندی شێوەكار، پیكاسۆ كە لە ساڵی 1932 دروستی كردبو و وێنەی خۆشەویستەكەیبو، لە زیادكردنێكی ئاشكرادا دەفرۆشرێت.

ئەو تابلۆیە 130 بە 96 سانتیممەترە، یەكێكە لە بەناوبانگترین تابلۆكانی ئەو هونەرمەندە، پێشبینی دەكرێت نرخی ئەو تابلۆیە 120 ملیۆن دۆلار تێپەڕێنێت.

ئەو خانمەی لەناو ئەو تابلۆیە هەیە ناوی واڵتەرە، بۆ یەكەمینجار كە پیكاسۆ ئەوی بینیوە لە ساڵی 1927 بوە كاتێك تەمەنی تەنها 17 ساڵ بوە و هاوسەری ئۆلگا خۆخلۆڤا بوە، بەڵام واڵتەر بو بە ئیلهامی كارە هونەرییەكانی.

لەگەڵ تێپەڕبونی كات پیكاسۆ نەیتوانیوە هەستەكانی بۆ واڵتەر بشارێتەوە، هەربۆیە لە ساڵی 1932 لە رێگەی ئەو تابلۆیەوە وێنەی واڵتەری كێشا و كۆتاییشی بە ژیانی هاوسەرگیری خۆی هێنا.

پیكاسۆ لە ساڵی 1973 كۆچی دوایی كرد و واڵتەریش لە ساڵی 1977.