خەندان لایف
بۆن پێداویستییەكی گرنگی رۆژانەیە، بەڵام رەنگە چەند كاتژمێرێك پاش بەكارهێنانی هەست بكەیت بۆنەكە نەماوە و كەمبوەتەوە، هۆكاری ئەمەش دەكرێت ئەوە بێت كە بە شێوەیەكی هەڵە بۆن بەكاربهێنیت.
چەند نهێنییەك یارمەتیت دەدات بۆنەكەت بۆ ماوەیەكی زۆر بمێنێتەوە.
1. پاش گەرماوكردن بۆن بەكاربهێنە، چونكە كاتێك جەستەت تەڕە بۆنەكە بۆ ماوەیەكی زیاتر بە جەستەتەوە دەمێنێتەوە.
2. پێش ئەوەی بۆن بەكاربهێنیت پێستت شێداربكەرەوە، بۆئەوەی زیاتر بمێنێتەوە.
3. بۆن بدە لە پێستت نەك جلەكەت، بەڵام وریابە بۆنەكە ماددەیەكی تێدا نەبێت كە هەستیاریت پێی هەبێت.
4. بۆن لەو شوێنانە زیاتر دەمێنێتەوە كە گەرمن، هەربۆیە دەتوانیت بۆ پشتی مل یان پشتی ئەژنۆ بەكاریبهێنیت.
5. ڤازلین بدە لەو شوێنەی كە دەتەوێت بۆنەكەی بۆ بەكاربهێنیت، بەمشێوەیە بۆ چەندین كاتژمێر دەمێنێتەوە.
6. بۆنەكە بە دەست بڵاومەكەرەوە، چونكە بە زویی نامێنێت.
7. بۆن بۆ قژت بەكاربهێنە، بەڵام راستەوخۆ مەیدە لە قژت، دەكرێت كحولی تێدابێت زیان بە پێستی سەر بگەیەنێت، باشتر وایە بۆنەكە بدەیت لە شانە و قژت شانە بكەیت.