نرخی بلوزێكی شازادە دایانا 120 هەزار دۆلار تێدەپەڕێنێت

11:10 - 12/09/2023

1338جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

بلوزێكی شازادە دایانا لە زیادكردنێكی ئاشكرا دەفرۆشرێت، تا ئێستا نرخەكەی 120 هەزاری تێپەڕاندوە و پێشبینی دەكرێت نرخەكەی زیاتریش بەرز بێتەوە.

بلوزێكی شازادە دایانا، كە لە ساڵی 1981 پۆشیبوی، كاتێك تەمەنی تەنها 19 ساڵ بو و هەفتەیەك بو هاوسەرگیری لەگەڵ شا چارلزی سێیەم كردبو، رەنگی بلوزەكە سورە و یەك مەڕی رەش لەناو كۆمەڵێك مەڕی سپی لەسەر بلوزەكەی هەیە، بۆ یەكەمینجار كرایە فڕۆشتنێكی ئاشكراوە لە نیویۆك.

هەندێك لە دیزاینەرەكان دەڵێن، ئەو بلوزەی شازادە دایانا كە یەك مەڕی رەشی لەسەر بوە، بەو واتایە دێت كە ئەو ئاسودە نەبوە لەناو خێزانی شاهانەدا و خێزانی شاهانەش پەسەندیان نەكردوە.

فرۆشتنە ئاشكراكە، لە 7ی ئەم مانگە دەستی پێكرد و تا ئێستا 120 هەزار دۆلاری پێدراوە، تا 14ی مانگ زیادكردنەكە بەردەوام دەبێت و پێشبینی دەكرێت نرخێكی زیاتری پێبدرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵدا عەزییەكی مۆر، كە شازادە دایانا پۆشیبوی، لە زیادكردنێكی ئاشكرادا بە هەمانشێوە فرۆشرا و نرخی 604 هەزار و 800 دۆلاری پێدرا.