شاكیرا دەیەوێت ساڵی داهاتو لە تەمەنی 46 ساڵیدا منداڵی ببێت

02:22 - 11/09/2023

6932جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

ئەستێرەی كۆڵۆمبی، شاكیرا دەیەوێت لە ساڵی داهاتو ببێت بە دایك و ئەندامێكی بچكۆلە بۆ خێزانەكەی زیاد بكات، ئارەزو دەكات منداڵەكەی كچ بێت.

رۆژنامەی "El Nacional de Catalunya"ی ئیسپانی، ئاشكرایكرد، شاكیرا پلانی ئەوەی هەیە لە ساڵی 2024 ببێت بە دایك، بەهۆی ئەوەی مەترسی لەسەر تەندروستی خۆی و منداڵەكەی بەهۆی تەمەنییەوە، ئامادەكاری دەكات بۆئەوەی "دایكی جێگرەوە" بۆ منداڵەكەی بدۆزێتەوە و لە سكی خانمێكی دیكەدا بیهێنێتە دنیاوە.

بە پێی هەمان سەرچاوە، شاكیرا نایەوێت منداڵە نوێیەكەی لە بارسێلۆنا بێتە دنیاوە، دەیەوێت منداڵی سێیەمی لە میامی، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بێتە دنیاوە.

مانگی رابردو دەنگۆی ئەوە بڵاوبوەوە كە شاكیرا پەیوەندی لەگەڵ لویس هامڵتن، پاڵەوانی كێبڕكێی ئۆتۆمبێل هەبوە، بەڵام بەهۆی سەختی دوگیانبونی شاكیرا لە تەمەنی 46 ساڵیدا، كۆتایی بە پەیوەندییەكەیان هاتوە.


شاكیرا خاوەنی دو منداڵە بەناوەكانی ساشا و میلان، لە خۆشەویستی پێشوتری، جیرارد پیكێ، كە ساڵی رابردو كۆتایی بە پەیوەندییەكەیان هات.