خەندان لایف
هەردو هونەرمەندی ناسراو، جۆ جۆناس و سۆفی تێرنەر لە یەكتر جیابونەوە و لە ئێستادا هەنگاو بەرەو رێكارە یاساییەكان دەنێن لە دادگا، هۆكاری جیابونەوەشیان جیاوازی شێوازی ژیانیان بوە.
بە پێی هەواڵێكی TMZ، جۆ جۆناس و سۆفی تێرنەر، كە خاوەنی دو منداڵن، بڕیاری جیابونەوەیانداوە، هەنگاویان ناوە بەرەو ئەوەی بە شێوەیەكی یاسایی كۆتایی بە پەیوەندی هاوسەرگیرییان بهێنن.
لەبارەی هۆكاری جیابونەوەیان، سەرچاوەیەك بە TMZی راگەیاند، جۆ جۆناس و سۆفی تێرنەر دو شێوازی ژیانی زۆر جیاوازیان هەبو، جۆ جۆناس زیاتر دەیویست لە ماڵەوە بمێنێتەوە، بەڵام سۆفی چێژی لە چونەدەرەوە وەردەگرت و "حەزی بە ئاهەنگ بو".
هەروەها جۆ لەگەڵ پێشكەشكردنی داوای جیابونەوە، داوای ئەوەشی كردوە مافی هێشتنەوەی منداڵەكانی لای خۆی وەربگرێت.
لەلایەكی دیكەوە، سۆفی تێرنەر، كە بە كەسایەتی سانسا ستارك ناسراوە لە زنجیرەی "GOT"، بەشداری زنجیرەیەكی دۆكیومێنتاری دەكات بەناوی "The Staircase".
سۆفی تێرنەر و جۆ جۆناس لە ساڵی 2016 پەیوەندی خۆشەویستییان دروستکرد، دوای ساڵێک ئەڵقەی هاوسەرگیرییان گۆڕییەوە، لەناوەڕاستی ساڵی 2019 ژیانی هاوسەرگیرییان پێکهێنا، خاوەنی دو منداڵی كچن.
سۆفی تێرنەر لە ساڵی 1996 لە بریتانیا لەدایکبوە، لە زنجیرەی گۆت (یاری تەختی پاشایەتی) ڕۆڵی سەرەکی سەرەکی هەبو بە ناوی "سانسا ستارک"، دوای 3 ساڵ لە پەیوەندی خۆشەویستی دواجار هاوسەرگیری لەگەڵ جۆ جۆناسی تەمەن 34 ساڵ کرد.