ئەو خانمە كێیە كە لەگەڵ كاروان كامیل دوێتی كردوە؟

11:50 - 05/09/2023

8521جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هونەرمەند، كاوان كامیل نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاوكردەوە كە دوێتێكە و لەگەڵ خانمە گۆرانیبێژ، كوردستان بەدرخان وتویەتی.

كاوان كامیل لە كەناڵی یوتیوبی خۆی كلیپی "ئەڤە دەمەكە"ی بڵاوكردەوە، كە بە دوێت لەگەڵ خانمە گۆرانیبێژ، كوردستان بەدرخان وتویەتی، بۆ یەكەمینجار پێكەوە دەربكەون و بەرهەمی هونەری بڵاوبكەنەوە.

تێكستی گۆرانییەكە لەلایەن بورهان زێباری نوسراوە، كاروان كامیل ئاوازەكەی داناوە، رێناس كورداخ و ئەڵترا بیت ئاوازەكەیان داناوە، شاهۆ شەریف كاری بەرهەمهێنانی گۆرانییەكەی ئەنجامداوە.

كوردستان بەدرخان یەكێك بو لە بەشداربوانی پرۆگرامی كوردستان ستار، لە ساڵی 2021 یەكەمین بەرهەمی خۆی بڵاوكردەوە بەناوی "دگەل تە نامینم"، دواتر بەردەوامبو لە كارە هونەرییەكانی.

کاروان کامیل لەدایکبوی شاری دهۆکە، ماوەیەکی زۆرە لە ئەوروپا دەژی، زیاتر لە 15 ساڵە لە بواری هونەری دەرکەوتوە، خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەری تایبەت بە خۆیەتی.