خەندان لایف
بۆ وەرزشكردن هەمو كات پێویستت بە چون بۆ جیم نییە، تەنها ئەوەندە بەسە شوێنێكت هەبێت لەگەڵ كەلوپەلی پێویست و بە دروستی بەكاریان بهێنیت، ئەگەر وەرزشكردن نوێیە بۆ تۆ، كەواتە پێویستە ئەم رەفتارانە لەبیرنەكەیت.
1. لە رێگەی وەرزشەوە خۆت بكشێنە، ئەمەش پشو بە ماسولكەكان دەدات و رێگە نادات توشی كرژی ماسولكەكان ببیت.
2. جەستەت ئاسایی بكەرەوە، لە دوای وەرزش لێدانی دڵ زۆر خێرا دەبێت و پێویستە ئاسایی بكەیتەوە بە وەرزی هێواش، وەكو راكردن بە خاوی یان وەرزشێك هێواشتربێت لەو وەرزشەی دەتكرد، بۆئەوەی جەستەت بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی.
3. جەستەت شێداربكەرەوە، پێویستت بە خواردنەوەی ئاو هەیە چونكە عارەقی زۆرت كردوەتەوە، بەڵام دوربكەوەرەوە لە خواردنەوە وزە بەخشەكان.
4. گەرماوێك بكە، بەمشێوەیە زیاتر سود لە وەرزشەكەت دەبینیت و دەرونت ئاسودەتر دەبێت.
5. كوپێك لە شیرقاوە بخۆرەوە، یان سیریەڵ و شیر، یاخود كوپێك میوە و چەرەسات، بۆئەوەی پاش وەرزش وزە بە جەستەت بدات.