محەمەدرەزا گولزار هاوسەرگیری لەگەڵ كچێك دەكات كە 20 ساڵ لە خۆی بچوكترە

11:48 - 08/06/2023

11864جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

ئەكتەری ناوداری ئێرانی، محەمەدرەزا گولزار ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ خانمێك پێكهێنا كە جیاوازی تەمەنیان 20 ساڵە.

هونەرمەند، محەمەد رەزا گولزاری تەمەن 46 ساڵ. وێنەی خۆی لە رۆژی هاوسەرگیرییەكەی بڵاوكردەوە بێ ئەوەی ئاشكرایبكات ئەو خانمەی هاوسەرگیری لەگەڵ كردوە كێیە، دواتر ڤیدیۆیەكی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە كە لە دادگا پاش ئەنجامدانی مەراسیمی مارەبڕین، لەگەڵ خانمەكەی دێتەدەرەوە.

میدیاكانی ئێران ئەوەیان ئاشكراكردوە، ئەو خانمە هاوسەرگیری لەگەڵ كردوە ناوی ئاسیا ئاقاخانییە و تەمەنی 26 ساڵە، جیاوازیی تەمەنی لەگەڵ محەمەدڕەزا 20 ساڵە. 

محەمەدڕەزا گولزار لە ساڵی 1977 لە تاران لەدایكبوە، سەرەتا بە یارمەتی هاوڕێیەكی هاتە ناو دنیای نواندنەوە، لە دوای ساڵی 2000 بەشداری چەندین فیلم و درامای كرد، ناوبانگی ئەوكاتە تەقییەوە كە وتی لە دۆكیومێنتارییەكدا وتی، "بۆ هەر سێ رۆژێك كاركردن 55 هەزار یۆرۆ وەردەگرم"،  كە ئەوەش بڕە پارەیەكی زۆرە بۆ وڵاتەكەی.