بڵند ئیبراهیم گۆرانی بۆ كوردستان دەڵێت

10:56 - 08/06/2023

2089جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هونەرمەند، بڵند ئیبراهیم کلیپێکی نوێی بەناوی "كوردستان بەهەشتا جوان" بڵاوكردەوە.

بڵند ئیبراهیم لە كەناڵی یوتیوبی خۆی کلیپی "كوردستان بەهەشتا جوان"ی بڵاوکردەوە كە لەگەڵ هەردو هونەرمەند، كلارا و روكان فەرهاد وتویەتی، كە لە تێكستی بورهان زێبارییە، هونەرمەند خۆی ئاوازەكەی بۆ داناوە، محەمەد جانۆ كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە.

بڵند ئیبراهیم، لەدایکبوی 1977 لە دهۆک، خاوەنی چەندین ئەلبوم و کلیپی جیاجیایە، سەرەتای کارە هونەریەکانیشی دەگەڕێتەوە بۆ چالاکیە هونەریەکانی قوتابخانەکەی.