ئەم نیشانانە لە كەسێكدا هەبو، واتا شایەنی متمانەپێكردن نییە

11:33 - 05/06/2023

7858جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

بونی كەسانی متمانەپێكراو لە ژیانتدا، واتایەكی جوانتر بە ژیانت دەبەخشێت، هەست بە پارێزراوی و خۆشەویستی دەكەیت لەلایەن ئەو كەسەوە، بەڵام دەبێت بزانیت ئەو كەسە چۆن هەڵدەبژێریت كە متمانەی پێبكەیت، ئەگەر ئەم نیشانانەی تێدابو، باشترە هیچ كاتێك متمانەی پێنەكەیت.

1. هیچ كاتێك دان بە هەڵەكانی نانێت، هەست بە بەرپرسیاریەتی ناكات بەرامبەر ئەو هەڵانەی ئەنجامیدەدات، كاتێكیش هەڵەیەك لە ئارادا هەیە، هەوڵدەدات بە زویی رۆڵی قوربانیی ببینێت.

2. بەشێكی گەورەی ژیانیت لێدەشارێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لە هەمو كەس و هەمو شتێك بە گومانە، تەنانەت پێی خۆش نییە كەسێك بناسیت كە ئەو دەیناسێت.

3. بەڵێنەكانیان دەشكێنن، وە بەردەوام قسەكانیان دەگۆڕن، ئەوەی ئێستا دەیڵێن، چەند رۆژێكی دیكە كاری پێناكەن.

4. هەمیشە واتلێدەكەن هەست بە نائارامی بكەیت لەگەڵیان، تەنانەت ئەگەر نەتوانیت بە وشەش رونی بكەیتەوە، هەستی پێدەكەیت لە ناخی خۆتدا.

5. وردەكاری زۆر و ناپێویست دەدەن، ئەمەش بە مەبەستی ئەوەیە لە راستییەكان دورتبخەنەوە.