خەندان لایف
گۆرانیبێژی لاو، ڤالان كەمال بەرهەمێكی نوێی بەناوی "گیرۆدە" بڵاوكردەوە.
ڤالان كەمال لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، نوێترین بەرهەمی بڵاوكردەوە و وتی، "لەدوای دو ساڵ لە بڵاونەكردنەوەی هیچ بەرهەمێك، دەستپێدەكەینەوە بە بەڵێنی بەردەوامی و نەوەستان".
تێكستی گۆرانی گیرۆدە لەلایەن ئارش عوسمان نوسراوە و ئاوازی بۆ دانراوە و ئەڕێنجمێنتی بۆ كراوە، هەژیر هەستیار كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە.
ڤاڵان کەمال ماوهی چەند ساڵێكە وهك هونهرمهند لە بواری موزیک و گۆرانی کار دەکات، یەکێکە لە گۆرانیبێژە گەنجەکانی هەرێمی کوردستان، چەند گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپێكی تایبەت بە خۆی هەیە.