میل گیبسۆن.. گەشتێک پڕ لە رکابەری و خۆڕاگری

02:24 - 04/06/2023

1515جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف - خۆشناو محەمەد 


ئەکتەر و دەرهێنەر و ئەستێرەی ناوداری جیهانی سینەما (Mel Gibson) خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشرا لەئاهەنگی خەڵاتەکانی (Joy Awards) دا، لەوڵاتی سعودیە بەڕێوەچو لەرێكەوتی 22ی کانونی دوەمی پێشو، وەک ئەستێرەیەکی بواری دروستکردنی دونیای دڵخۆشی.

میل گیبسۆن بەردەوام لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنی خۆڕاگر و خاوەن کەسایەتیەکی بەهێزی بواری سینەما بوە، ئەمەش وەک پەرجوویەک وایە بۆ کەسێک شەش ساڵ دابڕابێت لەستۆدیۆکانی بەرهەمهێنانی فیلم، زۆرێک پێیان وابو بو بەڕابردو، ئەستێرەیەکی بواری سینەما خزمەتێکی  گەورە و کۆتایی هات.

ئەستێرەی ئەو ئەکتەرە ناوازەی دونیای سینەما جارێکی دیکە گەشایەوە، ئەم ئەستێرە باوەڕدارە چۆن توانی تا ئەو ڕادەیە خۆڕاگر بێت؟ لەکوێوە دوبارە شوێن و پێگەی خۆی گرتەوە؟ لەکاتێکدا بەرامبەرەکانی خاوەنی ستۆدیۆ و دەیان ئەکتەری بەتوانان.

شوێنی لەدایکبونی:
میل گیبسۆن لەنیۆیۆرک لەساڵی 1956 لەدایکبوە، لەنێوان یانزە برا ئەو لەڕیزبەندیەکەدا شەشەم کوڕی خێزانەکەیەتی، لەدایک و باوکێک ئێرلەندی، کاتێک تەمەنی دوانزە ساڵان بوە خێزانەکەی لەئوسترالیا نیشتەجێبون، لەو وڵاتە لەزانکۆی (University of New South Wales) دەستی کردوە بەخوێندن، هاوشانی خوێندن داوای کردوە لەنمایشەکانی شانۆدا بەشداری بکات، وە دروستکردنی فیلم بەشێوەیەکی سەربەخۆ.

میل گیبسۆن  وەک پاڵەوان بەشداری کردوە لەفیلمی (Mad Max)ی ساڵی 1979دا، هەروەها (Tim)دا، فیلمی ماد ماکس سەرەتای ناساندن و گۆڕانکاری بو لەژیانی ئەم ئەکتەرەدا، ئیدی لەدوای ئەوە لەجیهاندا ناسرا، لەفیلمی تیم دا توانی خەڵاتی پەیمانگای هونەری ئوسترالیا بەدەست بهێنێت.

لەساڵی 1980 دا چوە ناو ژیانی هاوسەرگیریەوە لەگەڵ (ڕۆبین مۆر)دا، لەو ژنە (7) منداڵی بو، لەسینەمای ئەمریکا بۆ یەکەم جار لەساڵی 1984 دا دەکەوت، لەفیلمی (The Bounty) دا، پاڵەوانی ئەو فیلمە ئەفسانەی هۆلیود ئەنتۆنی هۆبکێنز بو، لەساڵی 1987 دا لەیەکەم بەشەکانی زنجیرەی (Lethal Weapon) بەشداریکرد، بە ڕۆڵی (مارین ریجز).

نەوەدەکانی سەدەی ڕابردو پڕ بو لەدرەوشانەوە بۆ میل گیبسۆن، توانی بدەرشێتەوە لەفیلمی (Hamlet) ڕۆڵی ناوازەی هەبو، پاشان لەفیلمی بەناو بانگی (Brave Heart) ڕۆڵی ویلیام والاس، دو خەڵاتی ئۆسکار باشترین فیلم و باشترین دەرهێنان.

مەسیح:
کەمینەیەک لەئەستێرەکانی هۆلیود وابەستەن بەئایین و ڕەوشتی ئایینیەوە، یەکێک لەو کەسانە میل گیبسۆنە، کاسۆلۆکیەکی باوەڕدارە، لەفیلمی (Passion of The Christ) زۆر دڵی بەو ڕۆڵە خۆش بو، چونکە لەگەڵ ئایین و ئایدیایدا دەگونجا، فیلمەکە پێشوازیەکی گەورەی لێکرا، داهاتی فیلمەکە (600) ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند، بەتێچوی تەنها (30) ملیۆن دۆلار، ئەو فیلمە ئارگومێنتێکی دروست کردوە تا ئەم ساتەش بەردەوامە.

بەرهەمهێنان و دەرهێنانی ئەو فیلمە میل گیبسن خۆیەتی، چیرۆکی مەسیح و کۆتایی چیرۆکەکە دەکات بەفیلمێکی کاریگەر بۆ بینەران، هەندێک پێیانوابو نزیکترینە لەمەسیح، هەندێکی دیکەش بەزیادەڕویکردن وێنایان کرد لەئەشکەنجە و ئازاردا.

چیرۆکی فیلمەکە چارەسەری کۆتایی مەسیح دەکات، چۆن ئەشکەنجە دراوەو بەچ شێوەیەکی دڕندانە لەخاچ دراوە.

چیرۆکی سەرەتا:
لە باخێکی زەیتونەوە دەست پێدەکات، مەسیح پاش کۆتا نوێژی شێوان دەچێت نزا بکات، لەپاش خیانەتێک لەلایەن (یەهوزا) وە دەستگیر دەکرێت، دەگەڕێنرێتەوە ناو دیوارەکانی قودس، لەوێدا سەرکردایەتی فەرەنسیەکان ڕوبەڕوی کۆمەڵێک جولەکەی توندڕەو دەبنەوە، شوێنکەوتەی مەزهەبێکی توندڕەوی جولەکە، لەپێناو پاراستنی ئایینی موسادا، لەوێوە دادگای و ئەشکەنجەی مەسیح دەست پێدەکات.

لەساتەوەختی نمایشکردنی فیلمەکەوە تا ئێستاش کۆمەڵێک داوادەکەن دژایەتی ئەو تێکستانە دەکەین لەمێژوەوەهاتون و دورن لەڕاستیەوە، زیادەڕەوی کراوە لەگێڕانەوەیدا،
هەروەها دژایەتیەکی ئاشکرای جولەکەیە و لەو ساڵەوە جولەکەکان بەو وێنانە دەناسرێنەوە مەسیحی پێ ئەشکەنجەدراوە، هەروەها جووەکان هۆکاری کوشتنی مەسیح بون.

لەگەڵ ئەو هەمو ڕەخنەی هەڵیگرتبو، ڕەخنەگران سەرسامی خۆیان دەربڕی بو بۆ ناوازەیی وێنەگرتن و ڕەنگ و دەنگی، هەروەها زمانی وێنەیی فیلمەکە، داهاتێکی زۆری هەبو، بەڵام بەربەستێکی گەورە بو بۆ میل گیبسۆن و ڕوبەڕوی ڕەخنەیەکی زۆر بویەوە بەهۆکاری سەپاندنی ئایدیای خۆی لەناو چیرۆکی فیلمەکەدا، گاڵتەکردن بەهەستی مەسیحیەکان و برەودان بەتوندوتیژی.

لەساڵی 2006 دا گۆڕانکاریەکی تەواو هات بەسەر وێنەی میل گیبسۆن دا، کاتێک پۆلیس دەستگیریانکرد بەتۆمەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بەسەرخۆشی، لەکاتی گرتنەکەیدا کۆمەڵێک قسەی نەژاد پەرەستی کردبو، کرا بەدۆسیە بۆ داگاییکردنی، بوە هۆکاری ئەوەی بەفراوانی خەڵکانێکی زۆر دژی ئەو تۆمەتە بوەستنەوە، دواتر خرایە ژێر بەرنامەی دوبارە ڕێکخستنەوە لەژێر کاریگەری کحولدا.


لەساڵی 2006 دا ئاری ئیمانوێل لە کۆمپانیای (WME) ڕاپۆرتێکی نوسی لە (The Huffington Post) بڵاویکردەوە، ئەم ڕاپۆرتە وەک پشت کردنەیل گیبسۆن بو بۆیە پاشا ئەو روداوە کۆمپانیای ناوبراو هەمو چالاکیەکانی لەگەڵ میل گیبسن هەڵپەسارد، بەهۆکاری ئەوەی ئێمە کەسانێکمان ناوێت ئایدیایان تێکەڵ بەکارەکانمان بکەن، تەنانەت ئامادە بون قوربانی بدەن بەداهات و دەستکەوتەکانیان.

لەساڵی 2010دا، کۆمەڵێک دەنگ بڵاوکرایەوە گوایە گیبسۆن بەڕەگەز پەرەستی قسە لەگەڵ کچە هاوڕێیەکیدا دەکات، دەنگدانەوەیەکی گەورەی هەبو لەناو ئەمریکا، ئەوەندەی دیکە هەوادارەکانی دور خستەوە، لێرەوە گیبسۆن چەند هەنگاوێک گەڕایە دواوە تا خۆی ڕێکبخاتەوە، وەک بڵێیت ئەمە کەسایەتی (ویلیام والاس)ە لە فیلمی دڵە ئازاکەدا.

خۆڕاگیری و ئازایەتی:

ئەکتەر و دەرهێنەر میل گیبسۆن گرفتەکانی چارەسەرکرد لەگەڵ کچە هاوڕێکەی، لەساڵی 2010 بەدواوە وەک ئەسپ دەستی کرد بەکێبڕکێ، دەستیکرد بەدروستکردنی کارە نوێیەکانی، بەجۆرێک لەگەڵ خولیاکانی بگونجێت نەک مێژوی، لەو ماوەی دە ساڵەی پێشو توانی ناو و کەسایەتی خۆی بهێنێتەوە سەر شاشە و ئاهەنگەکانی جیهانی سینەما.

لەو ساڵەوە هەمو ساڵێک یەک بەرهەمی باش، یەکەم بەرهەمی (Edge of Darkness) لە ساڵی 2010 دا، لە ساڵی 2016 دا دەرهێنان و ڕۆڵ بینینی لە فیلمی (Hacksaw Ridge)دا، ڕەخنەگران و خەڵاتەکانی گەڕاندەوە و پێگەی خۆی دروستکردەوە. 


هەنگاو لەدوای هەنگاو لەساڵی 2021 دا، دو فیلمی پێشکەش کرد، لەساڵی 2022 دا چوار فیلم، کۆتا دانەیان فیلمی (On the Line) بو، لێرەوە من و زۆربەی ئەوانەی هەواداری میل گیبسۆن بون، ئەو تێڕوانینەمان بۆ دروستدەبێت ئەو ئەستێرەیە لەهیچەوە خۆی دروست کردەوە، جارێکی دیکە بەئیرادەیەکی بەهێزی پۆڵاینەوە، خۆڕاگرانە گەڕایەوە ناو کایەی سینەما.