خەندان لایف
کەچپ کاتی زیانی هەیە کە بڕێکی زۆری لێبخورێت بە بەردەوامی بە تایبەت کەچپی دروستکراوی کارگەکان، دکتۆر کامهران رسوڵ ژاژڵهیی، پسپۆڕی زانستی خۆراک زیانەكانی بڵاوكردوەتەوە.
1. پێکهاتوی خۆراکی بەسودی تێدا نییە؛ هاونیشتمانی ڕەنگە وا بزانێت کە لە تەماتەی فرێش دروست دەکرێت و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و دژەئۆکسانەکان؛ بەڵام لە هەقیقەت دا لە زۆربەی کارگەکان لە دۆشاوی تەماتە دروست دەکرێت، کە مەوادی حافیزە و کیمایی تێدایە.
2. زیادبونی ئەگەری توشبون بە چەوری جگەر و بەرزبونەوەی چەورییە سیانیەکان و کولیستڕۆڵ و نەخۆشیەکانی دڵ و شەکرە و زۆری کێش و قەڵەوی، چونکە بڕێکی زۆری لە شەکر و کالۆری و تێدایە بەهۆی بونی شلەی فرکتۆزی موڕەکەزی دروستکراو لەگەنمەشامی (High Fructose corn syrupe).
3. بڕێکی زۆری لە کانزای سودیۆم تێدایە؛ زۆر خواردنی خوێ ئەگەری توشبون بە بەرزی فشاری خوێن و کولیستڕۆڵ و نەخۆشیەکانی گورچیلە و دڵ و کۆئەندامی هەرس زیاد دەکات.
4. زۆر خواردنی ئەبێتە هۆی دڵەکزێ و ئازاری گەددە و وروژاندنی گەددە و کێشە لە ڕیخۆڵەکان بەهۆی بونی بڕێکی زۆر لە جۆری جیاواز لە ماددە ترشەکان.
5. سرکەی پاڵیوراوی تێدایە کە لە جۆرێ گەنمەشامی دروستکراوە کە دەستکاری جینەکانی کراوە، ئەمەش ڕەنگە زیان بە سپڵ و جگەر و دڵ بگەیەنێت.
6. ڕەنگە مناڵان و مێرد مناڵان ئالودە ببن بە خواردنی؛ کە ئەمەش ئەگەری توشبونیان بە زۆریی کێش و قەڵەوی و نەخۆشیەکانی دڵ زیاد بکات، پێویستە ئەو مناڵانەی ئۆتیزم یا نەخۆشی زۆری جوڵەیان هەیە نەیخۆن.
دەتوانرێت لە ماڵەوە لە تەماتە و ئاو و خوێی دەریا یا مەدعوم بە یۆد و هاڕاوەی سیر و پیاز و سرکەی سێوی سپی و هەنگوین و جاترە یا گوڵەمێخەک دروست بکرێت بە بڕێکی کەم و کەمی لێبخورێت.