نامۆ بەرهەمێكی نوێ پێشكەش دەكات

02:27 - 01/06/2023

1069جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هونەرمەندی گۆرانیبێژ، نامۆ بەم زوانە بەرهەمێكی نوێی هونەری بڵاودەكاتەوە.

نامۆ لە رێگەی ستۆری ئینستاگرامی خۆیەوە، بەشێك لە بەرهەمە نوێیەكەی بڵاوكردەوە، ئاشكرایكرد لە داهاتویەكی نزیكدا تەواوی بەرهەمەكەی پێشكەش بە هەوادارەكانی دەكات.

ئەمە لە كاتێكدایە ئەو گۆرانیبێژە زیاتر لە ساڵێكە هیچ بەرهەمێكی نوێی بڵاونەكردوەتەوە.

نامۆ لەدایکبوی 1983، خەڵکی شاری مهاباتە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لە ساڵی 2006 دەستی بەکاری هونەری کردوە، جگە لە گۆرانی وتن ئاوازدانان و تێکست نوسێکی بەتوانایە، ئێستا لە سلێمانی خاوەنی ستۆدیۆیەکە.