خەندان لایف
بەرزیی پەستانی خوێن، گرفتێكی تەندروستی باوە، كە مەترسی هەیە لەسەر تەندروستی جەستە بە گشتی و دڵ بەتایبەتی، ئەو كەسانەی پەستانی خوێنیان بەرزە یان دەیانەوێت خۆیان بپارێزن لە توشبون، دەتوانن ئەم پێنج گۆڕانكارییە لە شێوازی ژیانیاندا بكەن كە ماڵپەڕی ndtv بڵاویكردوەتەوە.
1. كێشی جەستەت كەمبكەرەوە و هاوسەنگی بكەرەوە، بەم شێوەیە بەرزیی پەستانی خوێن نزم دەبێتەوە، مەترسی توشبون كەمدەبێتەوە لەو كەسانەی ئەم نەخۆشییەیان نییە.
2. رێژەی سۆدیۆم لە خواردنەكانت كەمبكەرەوە و خواردنی سوێر مەخۆ، رۆژانە لە 6 گرام خوێ زیاتر مەخۆ.
3. بایەخ بە خواردنی كالسیۆم بدە، كە زیاتر لە بەرهەمە سپیاییەكان هەیە، سودی هەیە بۆ نزمبونەوەی پەستانی خوێن.
4. پۆتاسیۆم رۆڵێكی باشی هەیە لە هاوسەنگبونەوەی بەرزیی پەستانی خوێن.
5. چەوری تەندروست بخۆ، رۆڵی هەیە لە هاوسەنگبونەوەی پەستانیی خوێن، هەروەها هۆڕمۆنەكانی جەستە هاوسەنگ دەكاتەوە.
تێبینی: لەگەڵ سیستمیی خۆراكیدا، پێویستە بایەخ بە وەرزشكردن بدرێت، لەگەڵ ئەوەشدا فشاری دەرونی كەمبكرێتەوە.