تەها قادر گۆرانییەك بۆ منداڵان بڵاودەكاتەوە

11:24 - 01/06/2023

818جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

گۆرانیبێژی لاو، تەها قادر بەرهەمێك نوێی هونەری بەناوی "بۆ منداڵان" لە رۆژیی منداڵان بڵاوكردەوە.

تەها قادر بەرهەمە نوێیەكەی لە كەناڵی یوتیوبی خۆی بڵاوكردەوە و نوسیویەتی، "كاری ئەمجارەمان تایبەت دەبێت بە منداڵان و بەرهەمێكە بەناوی ’بۆ منداڵان‘ و لەڕۆژی جیهانیی منداڵان پێشكەشتانی دەكەم"

‎راشیگەیاند، "هەمیشە ویستومە هونەرەكەم لە چوارچێوەیەكی بچوك نەهێڵمەوە و بەرهەمی جیاواز و گەورە پێشكەش بە گوێگرانم بكەم، هەبونی گوێگری گەنج و لاو چەند گرنگ بێت گوێگری تەمەنی بچوكیش هەمان شتە و سەركەوتنێكی ترە بۆ گۆرانیبێژ".

تێكستی گۆرانییەكەی تەها، لەلایەن مازیار فایەق نوسراوە،  ئالان سابیر كاری ئەڕێنجمێنتی بۆ كردوە، لە دەرهێنانی رەیان شیلازییە.