خەندان لایف
گۆرانیبێژی لاو، ئۆژین نەوزاد لە داهاتویەكی نزیكدا نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی "نارین" بڵاوكردەوە.
ئۆزین نەوزاد لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بەشێك لە بەرهەمە نوێیەكەی بڵاوكردەوە بەناوی "نارین"، كە لە تێكستی ئاراس گەبەییە و ئەفشین شوكری ئاوازی بۆ داناوە و كاری ئەڕێنجمێنتی بۆ ئەنجامداوە، بڕیارە لە كۆتایی ئەم هەفتەیە بەرهەمەكەی پێشكەش بكات.
ئۆژین نەوزاد لەساڵی 1996 لە شاری سلێمانی لەدایکبوە، بە چەند ستایلیکی جیاواز گۆرانی دەڵێت، خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، ماوەیەکی کەمە لەبواری هونەریدا دەرکەوتوە و هەوادارێکی زۆری بۆخۆی کۆکردوەتەوە.