پەیوەند جاف گۆرانی بۆ "كۆچی ئەبەد" دەڵێت

10:51 - 31/05/2023

1060جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هونەرمەندی گۆرانیبێژ، پەیوەندی جاف نوێترین كلیپی بەناوی "كۆچی ئەبەد" بڵاوكردەوە.

پەیوەند جاف لە كەناڵی یوتیوبی خۆی كلیپی "كۆچی ئەبەد"ی بڵاوكردەوە، كە لە تێكستی مازیار فایەقە، ئاریۆس كاری میوزیك و میكس و ماستەرینگی بۆ كردوە، لە دەرهێنانی بڕیار فەتاحە.

پەیوەند جاف، خەڵکی شاری هەڵەبجەیە، ساڵانێکی زۆرە کاری هونەری دەکات و خاوەنی چەندین ئەلبوم ڤیدیۆ کلیپە.