چوار پێداویستیی پیاوان لە پەیوەندیی خۆشەویستیدا

11:58 - 30/05/2023

6274جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

ئەگەر پرسیار لە خانمێك بكەیت لە پەیوەندی خۆشەویستیدا چی دەوێت، بێگومان دەڵێت خۆشەویستی و گرنگیپێدانی دەوێت و پێویستی پێیەتی، بەڵام ئەگەر هەمان پرسیار لە پیاوان بكەیت وەڵامێكی جیاوازت دەستدەكەوێت.

ماڵپەڕیی Your Tango چوار پێداویستی پیاوانی بڵاوكردوەتەوە كە لە پەیوەندی خۆشەویستی یان هاوسەرگیری دەیانەوێت.

1. پەیوەندییەكی راستگۆ
بنچینەی هەر پەیوەندییەك راستگۆییە و پیاوانیش ئەمەیان دەوێت، گرنگە لە ژیانیان كەسێك هەبێت بە تەواوی متمانەی پێبكەن و هیچ گومانیان لێی نەبێت.

2. پەیوەندییەك بێ بەكارهێنان
پیاوان رقیان لەوە دەبێتەوە یارییان پێبكرێت یان بەكاربهێنرێن، تەنانەت ئەگەر زۆر كەمیش بێت، زیاتر پەیوەست دەبن بە پەیوەندییەك كە بەرامبەرەكەی بیر لە بەكارهێنانی نەكاتەوە.

3. قبوڵكردنی كەموكورتییەكانی
پیاوان دڵیان خۆشدەبێت لەگەڵ كەسێك كە وەكو خۆی قبوڵیان بكات و هەوڵنەدان بیاگۆڕێت.

4. متمانەبەخۆبونی خانمەكانیان
پیاوان حەز دەكەن خانمەكانیان بەهێزبێت و متمانەی بە خۆی هەبێت، هەمیشە ئەم جۆرە خانمانە سەرنجیان رادەكێشن.