خەندان لایف
خانمە گۆرانیبێژ و چالاكوان، دەشنێ موراد كارێكی نوێی هونەری بە دوێت لەگەڵ ئەفشین شوكری بڵاوكردەوە.
ئاوازدانەر و گۆرانیبێژ، ئەفشین لە كەناڵی یوتیوبی خۆی لە كلیپە نوێیەكەی بڵاوكردەوە، كە بە دوێت لەگەڵ دەشنێ موراد وتویەتی بەناوی "خوات لەگەڵ بێ"، تێكستەكەی لەلایەن هەردو گۆرانیبێژ نوسراوە، ئەفشین شوكری ئاوازی بۆ داناوە و كاری ئەڕێنجمێنتی بۆ كردوە، لە دەرهێنانی ناسڕ حەیدەرییە.
ئەمە لە كاتێكدایە ئەو خانمە گۆرانیبێژە ماوەیەكی زۆر لە كاری هونەری دابڕاوە، ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە هیچ بەرهەمێكی نوێی نییە.
ئەفشین شوکری، لەدایکبوی شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستانە، ماوەیەکی زۆرە کاری هونەری دەکات و خاوەنی چەندین ئەلبوم و بەرهەمی جیایە، بەزمانی کوردی و فارسی و تورکی، ئاوازی بۆ زۆر لە هونەرمەندە دیارەکانی کوردستان داناوە، لەهەمانکاتدا دوێتی لەگەڵ چەند هونەرمەندێکی دیاردا هەیە.