خەندان لایف
گۆرانیبێژی لاو، ڤالان كەمال بەمزوانە بەرهەمێكی نوێ بەناوی "گیرۆدە" بڵاودەكاتەوە.
ڤالان كەمال لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، تیزەری نوێترین بەرهەمی بڵاوكردەوە و وتی، "لەدوای دو ساڵ لە بڵاونەكردنەوەی هیچ بەرهەمێك، دەستپێدەكەینەوە بە بەڵێنی بەردەوامی و نەوەستان".
ئەو گۆرانیبێژە هیچ زانیارییەكی لەبارەی بەرهەمەی بڵاونەكردەوە و ئاشكرایكرد لە داهاتویەكی نزیكدا تەواوی كلیپیەكەی بڵاودەكاتەوە.
ڤاڵان کەمال ماوهی چەند ساڵێكە وهك هونهرمهند لە بواری موزیک و گۆرانی کار دەکات، یەکێکە لە گۆرانیبێژە گەنجەکانی هەرێمی کوردستان، چەند گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپێكی تایبەت بە خۆی هەیە.