خەندان لایف
كچە گۆرانیبێژ، بانە شیروان بەرهەمێكی نوێی بەناوی "تانگی" بڵاوكردەوە كە بە زمانی ئینگلیزی وتویەتی.
بانە شیروان لە كەناڵی یوتیوبی خۆی بەرهەمی "تانگی" بڵاوكردەوە، كە یەكەمین بەرهەمییەتی بە زمانی ئینگلیزی بڵاویبكاتەوە و پێشكەشی هەوادارەكانی بكات.
ئەمە لە كاتێكدایە ئەو كچە گۆرانیبێژە لە كۆتایی ساڵی رابردو گۆرانی "پێمبڵێ"ی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد، ئەم بەرهەمەی كۆتا بەرهەمییەتی كە بە زمانی كوردی بڵاویبكاتەوە
بانە، لە ساڵی 2001 لە دایکبوه، کە یەکێک بوە لە بەشداربوانی بەرنامەی کورد ئادیڵ، و توانی سەرکەوتنێکی باش بەدەست بهێنێت، یەکەم کاری کلیپێک بو بە دوێت لەگەڵ گۆرانیبێژ نەڤید زەردی بە ناوی "بڕۆ"، بۆ یەکەمین جارە کلیپێکی تایبەت بەخۆی بڵاودەکاتەوە.