پێنج خوی رۆژانەی كەسانی ژیر و هێمن

02:37 - 25/05/2023

2427جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

ئەو كەسانەی ژیرن و كەسایەتییەكی هێمنیان هەیە، زۆركات چەند رەفتارێكی رۆژانە دەكەن بە خو بۆئەوەی كەسایەتییان بەو شێوەیە بمێنێتەوە و فشاری دەرونی و  دڵەڕاوكێی رۆژانە كەمدەكەنەوە.

پێنج خوی ئەو كەسانەی هێمن و ژیرن.

1. كاتەكانیان رێكدەخەن، بەم شێوەیە دەزانن رۆژەكەیان فریای چی دەكەون و چۆن خۆیان سەرقاڵ دەكەن، كاتەكانیان بە هەدەر نادەن.

2. سوپاسگوزارن بۆ هەر شتێك كە روبەڕویان دەبێتەوە، بەم شێوەیە تێڕوانینیان بۆ ژیان ئەرێنییە.

3. گرنگی بە خۆیان دەدەن، وەكو ئەوەی رۆژانە وەرزش دەكەن، دەخوێننەوە، یۆگا دەكەن یان كاتەكانیان لەناو سروشتدا بەسەر دەبەن.

4.لە كاتی گفتوگۆكردن بە باشی گوێدەگرن، وشەكانیان بە باشی هەڵدەبژێرن.

5. هەوڵدەدەن لەكاتی دروستبونی كێشە، لەبری هەڵچون، بیربكەنەوە و بۆ چارەسەر بگەڕێن.