ئەم بیركردنەوانە پەیوەندی خۆشەویستی لەناودەبەن

02:17 - 25/05/2023

2596جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

بیركردنەوەی كەسەكان لە رەفتارەكانیان رەنگ دەداتەوە، كاتێك دەچیتە پەیوەندییەكی خۆشەویستی یان هاوسەرگیری گرنگە كۆنترۆڵی بیركردنەوەكانت بكەیت، چونكە دواتر كاریگەری لەسەر پەیوەندییەكەتان دروستدەكات.

1. شاردنەوەی خۆشەویستی
ئەگەر وابیردەكەیتەوە دەرنەبڕینی هەستی خۆشەویستی و دوبارە نەكردنەوەی بۆ بەرامبەرەكەت كارێكی دروستە، ئەوا هەڵەیت، چونكە خۆشەویستی پێویستی بە دەربڕین هەیە.

2. خۆ بە راست زانین
مەرج نییە هەمو كاتێك تۆ راست بیت و بەرامبەرەكەت بە هەڵە دابنێیت، هەندێكجار داننان بە هەڵەكان زیاتر لەیەكترتان نزیك دەكاتەوە.

3. خیانەتكردن
هیچ كاتێك بیر لە خیانەتكردن مەكەرەوە، چونكە دواتر دەبێت بە ڕاستی و بە تەواوی كۆتایی بە پەیوەندییەكەتان دەهێنێت.

4. درۆكردن
هیچ درۆیەك بۆ هەمیشە نامێنێتەوە و رۆژێك راستییەكان ئاشكرادەبن، هەربۆیە بیرلەوە مەكەرەوە درۆ بكەیت.