بۆكان هەورامی كلیپێك لەگەڵ دایكی بڵاودەكاتەوە

12:28 - 25/05/2023

2285جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

گۆرانیبێژی لاو، بۆكان هەورامی گۆرانییەكی نوێی بەناوی "سەرگەرم و دڵتەنگ" بڵاوكردەوە.

هونەرمەند، بۆكان هەورامی نوێترین كلیپی بەناوی "سەرگەرم و دڵتەنگ" بڵاوكردەوە، كە تێكستەكەی بەشێكی لەلایەن هونەرمەندی كۆچكردو، عەباسی كەمەندی نوسراوە و بەشێكی دیكەی لەلایەن جەهانگیر جەلال و ئاوازی بۆ دانراوە، ئارام سەردار كاری دەرهێنانی ڤیدیۆ كلیپیەكە بۆ ئەنجامداوە.

پێشتر بۆكان هەورامی لەبارەی ئەم گۆرانییەوە وتبوی، "من لە یەكەمین بەرهەمی تایبەتی خۆمەوە هەوڵمداوە لەسەر رێچكەی مامۆستا عەباسی كەمەندی بەردەوام بم، بەشێکی گۆرانییەکە هۆنراوەی مامۆستا عەباسی کەمەندییە، وەکو وەفاو خۆشەویستییەک بۆ ئەو هونەرمەندە گەورەیە، خودا لە مامۆستای گەورە خۆشبێت، بەو هیوایەی ئێمەش بتوانین درێژە بە ڕێچکەکەی بدەین".

بۆكان هەورامی، هونەرمەندی لاوی ناوچەی هەورامانە، زیاتر گۆرانیی گۆرانیبێژ و هونەرمەندە ناودارەكان دەڵێتەوە، لەگەڵیدا چەند بەرهەمێكی ئامادەكراوی خۆی هەیە.