عەدنان تەیمور كلیپی "لە من ببورە" بڵاودەكاتەوە

12:17 - 24/05/2023

1135جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هونەرمەندی گۆرانیبێژ، عەدنان تەیمور نوێترین بەرهەمی بەناوی "لە من ببورە" بڵاوكردەوە.

عەدنان تەیمور لە كەناڵی یوتیوب كلیپی "لە من ببورە"ی بڵاوكردەوە، كە لە تێكستی عەبدولقەهار زاخۆییە، هەڵكەوت زاهیر ئاوازەكەی بۆ داناوە، سەركان تەنیك كاری ئەڕێنجمێنتی بۆ كردوە، محەمەد بەرواری كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە.

عەدنان تەیمور لەدایكبوی شاری وانە، لە پرۆگرامی كورد ستار توانی تا قۆناغی فاینەڵ بڕوات و پلەی سێیەم بەدەستبهێنێت.