دەرون بەرهەمێكی نوێ بڵاودەكاتەوە

12:04 - 24/05/2023

1152جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

خانمە گۆرانیبێژ، دەرون كاروان نوێترین بەرهەمی بەناوی "لام شیرینە" بڵاودەكردەوە.

دەرون كاروان لە كەناڵی یوتیوب، تیزەری كلیپی "لام شیرینە"ی بڵاوكردەوە، كە لە تێكستی محەمەد عەلیە، مەزهەر ناسیح ئاوازی بۆ داناوە، ماهیر محەمەدی كاری میكس و ماستەرینگی بۆ كردوە، لە دەرهێنانی میركۆ مەریوانە.

دەرون كاروان یەكێكە لە خانمە دەنگخۆشەكان، سەرەتا بە وتنەوەی گۆرانی هونەرمەندان دەستیپێكرد، لە ئێستادا كاردەكات بۆ بڵاوكردنەوەی چەند بەرهەمێكی نوێی دیكە.