زو سپیبونی قژ چی لەبارەی تەندروستیتەوە دەڵێت؟

11:45 - 23/05/2023

5633جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

سپیبونی قژ نیشانەی چونە ناو تەمەن و پیری نییە، بەڵكو هۆكارەكەی كەمیی میلانینە كە لە چینی دوەمی پێستدایە و بەرپرسە لە رەنگی تاڵەكانی قژ، كاتێك بە هەر هۆكارێك زیانیان بەردەكەوێت، بەرگریان لەدەستدەدەن و دەبنە هۆی سپیبونی قژ.

جگە لە چونە ناو تەمەن، دەكرێت سپیبونی قژ لەبەر ئەم هۆكارانە روبدات.

1. جگەرەكێشان، كە پەیوەندییەكی راستەوخۆی بە سپیبونی هەمیشەیی قژەوە هەیە.

2. هۆكاری ژینگەیی، وەكو تیشكی سەرو بنەوشەیی یان پیسكەرەكانی ژینگە.

3. فشاری دەرونی و دڵەڕاوكێ.

4. بونی گرفت لە غوددەكان.

5. كەمیی ڤیتامین و ماددە كانزاییەكان، وەكو ئاسن و كەمیی ڤیتامین B12.