ئەكتەرێكی جیهانیی لە كاتی وێنەگرتنی فیلمە نوێیەكەی گیانیلەدەستدا

10:52 - 23/05/2023

1199جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

رای ستیڤنسن، ئەكتەر و دەرهێنەری ناسراوی ئێرلەندیی لە تەمەنی 58 ساڵیدا گیانیلەدەستدا.

رای ستیڤنسن كە ئەزمونی زیاتر لە 30 ساڵی هەیە لە كاری هونەریدا، سەردانی ئیتاڵیای كردبو بە مەبەستی ئەنجامدانی كاری هونەری وب ەشداریكردنی لە فیلمێكی نوێی جۆری "ئاكشن"، بەڵام بەشێوەیەكی كتوپڕهەستی بە تێكچونی دۆخی تەندروستی كردوە، پاش رۆژێك مانەوە لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.

هەواڵی مردنی ئەم ئەكتەرە چوار رۆژ پێش یادی لەدایكبونی راگەیەندرا، تا ئێستاش هۆكاری مردنەكەی ئاشكرا نەكراوە.

ستیڤنسن لەدایكبوی ئێرلەندایە، لە ساڵی 1990 لەسەر شاشە دەركەوت، لەدوای ساڵی 2000 بە بەشداریكردنی لە فیلمەكانی هۆڵیود ناوبانگی پەیداكرد، بەناوبانگترین فیلمەكانی "Thor"، "King Arthur"، "Punisher: War Zone" و "Rome" بون.